٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:١٥
سەرکەوتنیی پارتی دەستەڵاتداری ڕوسیا لەهەڵبژاردنەکانی دوما

کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ، لە سەرکەوتنیی پارتی دەستەڵاتدار لەهەڵبژاردنەکانیی دوما باسیکرد .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کۆمیسیۆنیی ناوەندی هەڵبژاردنەکانیی ڕوسیا بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە) ڕایگەیاند بە بژاردنیی نیوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانیی دوما پارتی دەستەڵاتداری "ڕوسیای واحید" لە سەتا ٥٣ دەنگەکان ی دەستخستووە .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ، پارتەکانیی لیبراڵ دێمۆکرات بە ١٥ و کۆمۆنیست بەلە سەتا ١٤ لە پلەکانیی دووهەم و سێهەمی دەنگەکانیی هەڵبژرادنەکان دا دەبن . پارتی ڕوسیای عادل یش لە سەتا ٢١ ی دەنگەکان دەستدەخات ، وپارتەکانی دیکە کە ،کەمتر لە سەدا پینج لە سەتی دەنگەکان دەستدەخەن ناتوانن بڕۆنە خولی هەشتەمی دوما .

بەم چەشنە پارتی دەستەڵاتداریی ڕوسیای واحید ، زۆرینەی دوما دەستدەخات و ئەگەر بتوانێ ئەم ئەنجامە تا کۆتایی بژاردنی دەنگەکان بپارێزێ دەتوانێ پرۆژە یاساکان وگەڵاڵەکانیی یاسایی بە بێ نیاز بە هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتەکانی تر ،پەسەند بکات .

ویلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا  بەئامادە بوون لە بنکەی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ی واحید ، ئەم حیزبەی بە هۆکاریی پاوەجێی بە دەستەڵات لە ژیانی سیاسی ڕوسیا زانی . هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی دومای ڕوسیا لە ٩٤ هەزار و٥٠٠ مەڵبەندی نێوخۆی فیدراسیۆنیی ڕوسیا و ٣٦٤ سندووق لە ١٤٥ وڵاتی جیهان بۆ وەرگرتنیی دەنگی نیزیک ١١١ملوێن و ٨٢٠ هەزار خاوەن مەرج بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی دومای ڕوسیا بەڕێوە چوو .

دوما یان مەجلیسی عەوام بە ٤٥٠ کورسی بەرپرسایەتی پەسەند کرانیی یاساکان ، چاوەدێری بە سەرکاری دەوڵەت ، ڕاپۆرت وەرگرتن لەبەرنامەکانیی وەزیرانی لە ئەستۆ دایە و پەسەند کراوەکانیی ئەم پەرلەمانە بۆ ئەنجوومەنیی فیدراسیۆنیی ڕوسیا وەکوو سەنا و یان عۆلیا بە ١٧٨ نوێنەر بەڕێدەکرێت کە لەکاتی تەیید کرانیی و دوای ئیمزای سەرۆک کۆماری ئیعتباری بەڕێوەبردنیی دەبێ و تیکەڵاوی ئەو دوو مەجلیسە ناوی پەرلەمانی فیدراسیۆنیی ڕوسیای لە سەرە .....


کۆتایی کورتە نامە/310